Preloader
ABC Restaurants
رێنماییەکانمان

رێنماییەکانمان

جگەرەکێشان و سەلامەتیی

لەبەرئەوەی باشترین کاتمان دەوێ بۆ میوانەکانمان، شوێنێکی تایبەتمان دابین کردووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ جگەرە یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بکێشن. ئەمەش بۆ رێزگرتنە لەکەسانی دەوروبەر. لەپێناو سەلامەتیی تۆشدا، کامێراکانی چاودێریمان ئاگایان لەخۆت و کەلوپەلەکانتانە. بێگومان چەک یان مامەڵەکردن بە ماددەی سڕکەرەوە رێ پێ نەدراوە لەرێستۆرانتەکانی ABC . هەروەها رێ نادەین بە هەڵسوکەوتی تووندو هەڕەشەئامێز.

 

زەرەرو زیان

سەرەڕای هەوڵەکانمان، هەمیشە چانسی روودانی زەرەرو زیان هەیە. خۆشبەختانە کارمەندەکانمان راهێنراون وەک فریاگوزار کار بکەن. گەر شتێکت بینی کە مەترسی هەبوو ئەوا زۆر زوو یەکێک لەکارمەندەکانمان ئاگادار بکەرەوە. ئەویش دەسبەجێ کاردەکات بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوە.

 

وونبوو دۆزراوە

دەکرێ هەندێجار ABC زۆر قەرەباڵخ بێ و کەسانێک کەلوپەلێکیان لەبیربچێ. ئەگەر شتێکت دۆزییەوە کە هی تۆ نەبوو، ئەوا بیدە بە دەست یەکێک لەکارمەندەکانمانەوە. بۆ ماوەی چوار هەفتە کەلوپەلی دۆزراوە لای خۆمان هەڵدەگرین. ئەگەر شتێکت وون کرد ئێمە بەرپرس نین. باشترین کار ئەوەیە لەماوەی چوار هەفتەدا پەیوەندی بەبەشی وونبوو دۆزراوەوە بکەیت. بەمشێوە هەردوولا هاوکاری یەکدی دەکەین.

 

بردنەدەرەوەی خۆراک و شیرینی

لەبەر ئەوەی رێستۆرانتەکەمان بۆفێی کراوەیە، بۆیە خواردن و خواردنەوەی لێنابرێتەوە دەرەوە ببوورن

 

هێنانی ئاژەڵ

بەداخەوە هێنانی ئاژەڵ بۆ ژوورەوە، تەنانەت لەبالکۆنەش رێ پێ نەدراوە. ئەمەش بەزۆری لەبەر هۆکاری تەندرووستی و رێسای تەندرووستییە.