Preloader
ABC Restaurants
گەرم و سارد و بەتام

گەرم و سارد و بەتام

ئێستا ئیتر ئاشنان بە کۆنسێپتی ABC . سەرەتا بەو بیرۆکەیەوە دێیتە ژوورەوە کە بەخۆت دەڵێی نازانم چی بخۆم. بەلای رێستۆرانتە جیاوازەکاندا تێدەپەڕی و ئارەزووی خواردنی هەمووی دەکەی. کارمەندە شارەزاکانمان بەپرسیارەوە لێت دەڕوانن. لە خۆت دەپرسی سووپێکی بەتام بخۆم یان یەکسەر بڕۆم بۆ پیتزا؟ یان دەورییەک سووشی؟ هەموو شتێک هەیەو دەکرێ. هەستێکی خۆشە کە دەزانیت ئەوەی حەز لەخواردنی دەکەی لەبەردەستتدایە. ABC ئاگاداری ئەم راستییەو بەردەوام دەبێ لەداهێنان. هەمیشە لەدووی باشترین کوالیتی خواردندا دەگەڕێین. دەزانین کە هەندێ کەس لەبەر هەندێ پرەنسیپ هەندێ خواردنی دیاریکراو ناخۆن، ئەمەش لای ئێمە کێشە نیە. لێرە دوو یان سێ کاژێر ئەزموون دەکەیت لەخواردنی جیاوازو خواردنەوەی نائەلکۆلی بەهەمان نرخ. ABC هەموو خزمەتگووزارییەکی لەبەرچاو گرتووەو تۆش تەنها لێرەی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خواردنی بەتام.

 

ئۆفەری بەتام و باشیشمان بۆ منداڵان هەیە. شوێنی یاری ناوەوە لەژێر چاودێری بەردەوامی کارمەندانمان.

 

لەگەڵ گەیشتندا دیمەنێکی جوانی گۆڕەپانی سەرەکی نێوان سەرجەم رێستۆرانتەکان دەبینی. یەکێک لەکارمەندەکانمان رێنماییتان دەکەن بۆ شوێنی دانیشتن و لەوێوە ئەزموونی خواردنی خۆش دەست پێدەکات.