Preloader
Fine Italian Food
باشترین خواردنی ئیتاڵی

باشترین خواردنی ئیتاڵی

خواردنی ئیتاڵی لەسەرتاسەری دنیادا بەناوبانگە. لە ABC جۆری فرێش و نوێی خواردنی ئیتالی دەبینی. پیتزا لەبەرچاوی خۆت ئامادە دەکرێ. هەویری تازە لەبەردەم خۆت پان دەکرێتەوە تۆپینگی بۆ زیاد دەکرێت و لەفڕنی خشت بۆت دەبرژێ و بەگەرمی و بەتام بۆت دەهێنرێ.

ئەو کەسانی ئارەزووی لەزانیا، پاستا یان ستووی تایبەت دەکەن لەگەل سەوزەی فرێش، چەندین ئۆپشنیان هەیە. دەتوانی لەبیست جۆری جیاواز هەڵبژێری.  رێستۆرانتەکە ئاوێنەی رەنگە جیاوازەکانی ئیتالیایە. ئەزموونی Dolce Vita  بکە لەڕێی رەنگ و بۆنە ئیتالییەکانەوە کە بەهۆی زەوییە بەردینەکان و دیمەنی تەسکەنییەوە درووستکراوە. هەست دەکەیت لەئیتالیای لەناو ئۆپرایەکی ڤێردی.

ئارەزووی خواردنی بێ گلووتن و بێ لاکتۆز دەکەی؟ شێفی رێستۆرانتە ئیتالییەکەمان ئاگادار بکە.

  • پاستا و لازانیا
  • پیززای وەک ماڵ
  • دونیایەک سەوزەوات
  • ژەمی تایبەت بەو کەسانەی دایتن